PM:07:50:23/08/2026
1580 جار خوێندراوەتەوە
دواى شەش رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەو کرێکارەى بەهۆى ئاگرەکەى کۆگایەکى سووتەمەنى لە تانجەڕۆ سووتا، کەمێک لەمەوبەر گیانى لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئەفشین فەرەجى، ئەو کرێکارەى لە ئاگرەکە ٩٠٪ـى جەستەى سووتابوو، لە ئێران گیانى لەدەستدا.
شەوى ١٨ـی ئەم
مانگە، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە
نزیکەى ٤١ کەس بریندار بوون کە برینى سەرجەمیان سووک بوو، بەڵام کرێکارێکى دانیشتووى
رۆژهەڵاتى کوردستان کە ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا، ٩٠٪ـى جەستەى سووتابوو.