سەردێڕ:

لە سلێمانی پێدانی غاز بە هاوڵاتییان زیاد کرا

PM:07:15:23/08/2026

1436 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەی کەمی غاز لە سلێمانی نییە و دەشڵێت، لەسەر داوای کارگەکان و بە رەزامەندی قائیمامیەت بریکارەکانی فرۆشتنی غاز دەتوانن بتڵی سێیەم بدەنە هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو سیستمەی دیاریکراوە و لە ڕێگەی کۆبوونی خۆراکەوە وەکیلەکانی دابەشکردنی غاز، بتڵی سێیەم دەدەن بە هاوڵاتیان.

هاوکات وەرزێر عەبدوڵا، نوێنەری کارگەکانی غاز رایگەیاند، لەسەر داوای کارگەکان و بە رەزامەندی قائیمقامی سلێمانی، وەکیلەکانی فرۆشتنی غاز دەتوانن بتڵی سێیەمی غازی ماڵان بدەن بە دانیشتوانی سلێمانی.

ئەو نوێنەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا هیچ کێشەیەکی غاز نییە و رۆژانە لە کێڵگەی (کۆرمۆر)ەوە بڕی پێویست دەگات".

لای خۆیەوە عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز، ڕایگەیاندووە کە لە ئێستاوە هەر خێزانێک مانگانە سێ بوتڵ غاز وەردەگرێت و دابەشکردنی بوتڵی سێیەم بە فۆڕم دەستیپێکردووە و نرخی هەر بتڵێکیش بە فەرمی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارە.
ئامانجی سەرەکی ئەم بڕیارە بریتییە لە پاشەکەوتکردنی غاز بۆ وەرزی زستان و سەرمای زۆر، بۆ ئەوەی قەیران دروست نەبێت.


 













گەلەری