وەزارەتی دەرەوەی عومان ئاشکرای کرد، لەگەڵ ئێران ڕێککەوتوون، بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی کاتیی لە گەرووی هورمز، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ پاککردنەوەی گەرووەکە لە مینەکان، دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ڕێڕەوێکی هەمیشەیی بۆ کەشتیوانی و بەڕێوەبردنی گەرووەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیەنداوێکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عومان، بەدر بن حەمەد، وەزیری دەرەوەی عومان و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە کردنەوەی ڕێڕەوێک لە گەرووی هورمز ڕێککەوتنێکیان ئەنجام داوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە،
وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران کۆبوونەوەیەکی
ئەنجامداوە، بە ئامانجی ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە هەردوو وڵات بدات، کەشتیوانیی ئارام
لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەستپێبکەنەوە، بە شێوەیەک کە سەروەری و مافە سەروەرییەکانیان
بپارێزێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی چوارچێوەیەکی قۆناغبەندییان کردووەتە
بنەمایەکی کردەیی و جێبەجێکراو، لە بەر ڕۆشنایی دۆخی ئێستای گەرووەکە و لێکەوتەکانی
جەنگی دواییدا دابین دەکات.
دەشڵێت، چوارچێوە
پێشنیارکراوەکە بریتییە لە دامەزراندنی ڕێڕەوێکی کاتیی هاوبەشی کەشتیوانی لە ڕێگەی
گەرووی هورمزەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ پاککردنەوەی گەرووەکە لە
مینەکان، دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە، بە ئامانجی گەیشتن بە
ڕێککەوتن لەسەر ڕێڕەوێکی هەمیشەیی کەشتیوانی و ڕێکخستنەکانی داهاتوو بۆ بەڕێوەبردنی
گەرووەکە.
وتیشی،
دانوستانەکان بەردەوامن، بۆ دامەزراندنی میکانیزمێک بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاریی
و بەڕێوەبردنی هاتوچۆی دەریایی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەشتیاری و ئەمنی پەیوەندیدار.