سەردێڕ:

دوای دوو رۆژ؛ تەرمی ئەو گەنجەی لە زێی گەورە خنکا دۆزرایەوە

PM:05:38:23/08/2026

1400 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، تەرمی دوو گەشتیار لە ڕووباری زێی گەورە لە خەبات دۆزرانەوە کە لە ڕۆژی هەینییەوە لەو ڕووبارەدا خنکابوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو دوو گەشتیارەی لە ڕووباری زێی گەورە خنکابوون، دۆزرایەوە و کەمێك پێش ئێستاش توانرا تەرمی دووەمیش بدۆزرێتەوە.

هاوکات بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی سارێژیش ئاماژەی بەوە کرد، تەرمی گەشتیارەکە گەیشتووەتە بنکەکەیان و دوای ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی، ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر دەکرێت.

ڕۆژی هەینی ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، چەند گەشتیارێکی عەرەب کە دانیشتووی شاری هەولێرن، بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی ڕووباری زێی گەورەیان لە سنووری خەبات کردبوو، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییان لە شوێنەکە، دوو لەو گەشتیارانە خنکان.


 













گەلەری