سەردێڕ:

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت بەسەر پێشمەرگە دابەش دەکرێت

PM:04:30:23/08/2026

1056 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی دووشەممە بەرواری (٢٤)ی ئابی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.












گەلەری