وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیکردووە بە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک، داواش لە بریکارەکان دەکات سبەینێ دووشەممە، سەردانی بنکەکانی فرۆشتن بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئابی ٢٠٢٦، د. مستەفا نزار ئەلعانی وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیکردووە بە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک و سەبەتەی چاودێری کۆمەڵایەتی.
هاوکات، داواشی لە بریکارەکانی خۆراک
لە بەغدا و پارێزگاکان کرد کە لە سبەینێ دووشەممە، سەردانی مەڵبەندەکانی فرۆشتن بکەن
بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بڕین.
هەروەها، ئەندازیار لەما
هاشم ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەرەستەی خۆراک، جەختی
کردەوە کە پڕۆسەی بڕین بەپێی خشتە کاتییە پەسەندکراوەکان جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێویستیی پابەندبوونی بریکارەکان کرد بە ڕێنماییەکانی
تایبەت بە پڕۆسەی بڕین لە ڕێگەی ئامێرەکانی دانی ئەلیکترۆنی، بە مەبەستی ئاسانکاری
و خێراکردنی پڕۆسەی دابەشکردن.
ڕوونیشی کردەوە، کەرەستەکانی سەبەتەی
خۆراک پشکنینی وردی تاقیگەیی و فیزیکیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و
شیاوییان بۆ بەکارهێنان و گونجانیان لەگەڵ پێوەرە ستانداردەکان، پێش دابەشکردنیان
بەسەر هاووڵاتییاندا، تا گەیشتنی خۆراکی سەلامەت و کوالێتی بەرز بۆ شایستەکان مسۆگەر
بێت.