PM:03:25:23/08/2026
1096 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلێک و بڕێک پارەی لە هاوڵاتییەک، لە گەڕەکی سەرچنار دزیبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد سەبارەت بە دزینی ئۆتۆمبێلەکەی و بڕێک پارە کە لە ناویدا بووە، دەستبەجێ بڕیاری دادوەر وەرگیرا و پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە
دزراوەکە و بەشێک لەو پارەیەدا گیرا کە دزرابوو، هەروەها لە ئێستادا تۆمەتبار بە
بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕگیراوە".