بەهۆی وەرنەگرتنی یەکەکانیان دوای پێنج ساڵ، ژمارەیەک هاوڵاتی دژی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر گردبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، ژمارەیەک لە بەشداربووانی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان و دواکەوتنی دروستکردنی یەکەکانیان، لەبەردەم بارەگای کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەدا گردبوونەوە.
بەوتەی
خۆپیشاندەران، زیاتر لە پێنج ساڵە بڕە پارەیەکی زۆریان بە کۆمپانیاکە داوە لەبری
وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کارێکی بیناسازی لە پرۆژەکەدا
نەکراوە و شوێنی، پرۆژەکە تەنها وەک پارچە زەوییەکی بەتاڵ ماوەتەوە.
خۆپیشاندەران
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و دەستەی وەبەرهێنان دەکەن، بێنە سەر خەت
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان و سزادانی ئەو کۆمپانیایەی کە پابەندی بەڵێنەکانی
نەبووە، تاوەکو مافە داراییەکانیان بۆ بگەڕێنەوە یاخود کارکردن لە پرۆژەکەدا بە
کردەیی دەستپێبکات.