سەردێڕ:

سەرۆکی سوپای پاکستان سەردانی ئێران دەکات

PM:03:10:23/08/2026

936 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، عاسم مونیر سەرۆکی سوپای پاکستان سەردانی ئێران دەکات. وادیارە پاکستان هەوڵەکانی نوێ کردوەتەوە بۆ ئەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان زیاتربكات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.


وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، عاسم مونیر سەرۆکی سوپای پاکستان سەردانی تاران دەکات. وادیارە پاکستان هەوڵەکانی نوێ کردوەتەوە بۆ ئەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان زیاتربكات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پاکستاندایە بۆ یارمەتیدانی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

جەختی لەوەشکردەوە، سەرۆکی سوپای پاکستان لە سەردانەکەیدا پەیامی ئەمریکا بۆ ئێرانییەکان دەگوازێتەوە، هەروەها سەردانەکەی مونیر هەوڵی شکاندنی بنبەست و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەدات.
هەروەها، ئەو سەردانە لەکاتێکدایە کە لایەنەکانی ئەمریکا و ئێران نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی کە باس لە پرسی ئەتۆمی ئێران بکات، ناکۆکی بەرفراوانتر لە نێوانیاندا هەیە کە دیارترینیان گەروی هورمز.
لە مانگی تەمموزی ڕابردودا رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه‌ پێشێلكرا کاتێک ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.

 













گەلەری