رۆژنامەیەکی عێراقی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا لانیکەم، شەش مانگ بخایەنێت و حکومەتیش پێشنیازی سێ مەرجی بۆ ئەم مەبەستە کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕۆژنامەی مەدا بڵاویکردەوە، حکومەت پێشنیازی کردووە کە سەرەتای پرۆسەکە بە ڕاگەیاندنی ڕادەستکردنی چەک دەست پێبکات، پاشان پچڕاندنی پەیوەندییەکان و لە کۆتاییدا ڕادەستکردنی چەکەکان بە دەستەی حەشدی شەعبی.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لە ئێستادا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دوو پێشنیاز لە
ئارادایە، یەکێکیان گواستنەوەی چەکە قورسەکانە بۆ ئێران و ئەوی دیکەیان کۆگاکردنی
چەکەکانە لە ناوخۆی عێراقدا، کە بژاردەی کۆگاکردن لە عێراق بەهێزترە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لیژنەیەک پێكدەهێنرێت کە نوری مالیکی، محەمەد شیاع سودانی و هادی عامری
لەخۆدەگرێت بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو گرووپانەی کە ڕەتیدەکەنەوە چەک دابنێن.
لە
لایەکی ترەوە، سێ سەرچاوەی سیاسی و پەرلەمانی ئەوەیان خستووەتەڕوو کە محەمەد باقر
قالیباف، هەوڵی داوە دڵنیا بێتەوە لەوەی چەکەکان لە کۆگاکانی حەشدی شەعبیدا
دابنرێن، کە لەلایەن ئەبوفەدەک، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی حەشدەوە سەرپەرشتی دەکرێت و
یەکێکە لە سەکرده دیارەکانی کەتایبی حزبوڵای عێراقی.