سەردێڕ:

بڕیاردرا لەبارەی کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە

PM:01:58:23/08/2026

1284 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێشنیاز کراوە تەمەنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە کەمبکرێتەوە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەڵام دۆخی دارایی وەک بەربەستێک لەبەردەم، جێبەجێکردنی هەندێک بڕگەی یاساکە دەبینرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق وتی، کار بۆ تەواوکردنی هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات و ئامانج لە هەموارکردنەوەی یاساکە، رێکخستنەوەی رێڕەوی پیشەیی ئەفسەران و کارمەندان و چارەسەرکردنی کێشەکانی پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینییە.

 ئاماژەی بەوەش کرد، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە کراوە، بەڵام کاتی خوێندنەوەی دووەم هێشتا دیارنییە سەبارەت بە، وردەکاریی گۆڕانکارییەکان، لە یاسای ئێستادا هەر ئەفسەر و کارمەندێک ١٥ ساڵ خزمەت و ٤٥ ساڵ تەمەنی هەبێت، دەتوانێت بە ئارەزوومەندانە خانەنشین بێت.

هاوکات، لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوا دەکات تەمەنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە لە ٤٥ ساڵەوە بۆ ٤٠ ساڵ، کەمبکرێتەوە بە مەرجی هەبوونی ١٥ ساڵ خزمەت، ئەمەش بە ئامانجی دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ئەفسەران.

هەروەها، یەکێکی دیکە لە خاڵە گرنگەکانی ناو هەموارەکە، پەیوەستە بەو کارمەندانەی بڕوانامەی باڵا باستەر و دکتۆرا بەدەستدەهێنن بەپێی دەقە نوێیەکە، ئەو بڕوانامانە وەک پێشخستنی ساڵانی خزمەت بۆیان هەژمار دەکرێت.













گەلەری