PM:01:09:23/08/2026
1200 جار خوێندراوەتەوە
کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بەپاساوی نەبوونی شوێن داوای گواستنەوەی خوێندکاران ڕەتدەکاتەوە و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت، کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی یاسای خوێندنی باڵا پێشێلدەکات.
ڕەتکردنەوەی داوای گواستنەوەی خوێندکاران لەلایەن کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانییەوە بەپاساوی نەبوونی شوێن، ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە و کاوە سەڵاح، مامۆستای زانکۆ وتی، ئەو کارەی کۆلێژەکە پێشێلکردنی یاسای خوێندنی باڵایە.
هاوکات، ڕەخنەی
لەو بڕیارە گرتووە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕەتکردنەوەی داواکاریی گواستنەوەی
خوێندکاران بەو پاساوە، پێچەوانەی ڕێنماییە کارپێکراوەکانە و بە پێشێلکاریی یاسایی
دادەنرێت.