PM:12:26:23/08/2026
1216 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو ڕایگەیاند، مووچەی مانگی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتی مانگی تەمووزی ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، تیمی تەکنیکی بە فەرمی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی ئابی، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لەگەڵ لیستەکەدا ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت، بە خەرجی
و داهاتەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٦، پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی
دارایی عێراق کراوە، ئەمەش بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی
شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.