PM:12:00:23/08/2026
1984 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، دوای ٣٠ دانیشتنی دادگا، محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان، بەهۆی دوو سکاڵاوە لەسەری بە کۆی گشتی دوو ملیۆن دینار غەرامە کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، دوای ٣٠ دانیشتنی دادگا، محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە ئێن ئاڕ تی وت، "لەسەر سکاڵای ئەو سەربازە عێراقیەی ملپێچەکەمی ڕاکێشام، دادگای کەرکوک بە تۆمەتبار لەقەڵەمی دام و بەبڕی یەک ملیۆن دینار غەرامە کرام، لە سکاڵایەکی تریشدا کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک تۆماری کردبوو ملیۆنێکی دیکە غەرامە کرام".
لە
لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی، ناوبراو ڕایگەیاند، سکاڵای یەکەم لەلایەن ئەو سەربازە
عێراقییەوە بووە کە لەسەر تراکتۆرەکەی ملپێچەکەی ڕاکێشابوو و سکاڵای دووەمیش
لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوکەوە تۆمار کرابوو، و بە هەردوو
سکاڵاکە بڕی دوو ملیۆن دینار غەرامە کراوە.
سۆران محەمەد - کەرکوک