سەردێڕ:

چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی سەربازی حەشدی شەعبی

AM:11:31:23/08/2026

1100 جار خوێندراوەتەوە

حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لە سنووری خورماتوو، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی حەشدی شەعبی، بەڵام هێرشەکەیان تێکشکێندرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ ئابی ٢٠٢٦، لیوای ٦٣ـی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی سەربازی لە دەوروبەری چیای هەنجیرە لە سنووری خورماتوو و هێزەکانیان دەستبەجێ رووبەڕوویان بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد دوای شەڕ و پێکدادان، چەکدارانی داعش هەڵاتوون و دوای هێرشەکە هێزەکانیان لە ناوچەکە کەوتوونەتە ئامادەباشی و کێوماڵی سنوورەکەیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی چەکدارە هەڵاتووەکان.

 













گەلەری