سەردێڕ:

بازرگانانى پارتی لەسنورى دهۆک یارییەکى سەیر بە نرخى بەنزینەوە دەکەن

AM:10:41:23/08/2026

1096 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بەدواداچوونێکی ئێن ئاڕ تی، جگە لە گرانکردنی بەنزین لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، چەند بەرپرس و بازرگانێکی پارتی لە وڵاتانی دراوسێوە بە هەزار و ٩٠٠ دینار بەنزینى سوپەر هاوردە دەکەن و لە ئێستادا هەرزانترە لە هەردوو جۆرەکەى دیکەى بەنزین، بەڵام شۆفێران متمانە بە کوالێتى بەنزینەکە ناکەن، بۆیە خواست لەسەرى کەمترە.


بارزگانانى پارتی هەر بەوەوە نەوەستاون و بۆ ئەوەى قازانجى زیاتر بکەن، نرخى بەنزینى موحەسەن و سوپەریان بەرزکردووەتەوە، بەو پێیەى خواستى شۆفێران لەسەر ئەو دوو جۆرەى بەنزینە و لە ئێستادا نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بە هەزار و ٩٥٠ دینارە و موحەسەن بە دوو هەزار و ٢٥٠ دینارە.

جگە لەوە، حکومەتى ماوە بەسەرچوو لە رێگەى کەمکردنەوى ژمارەى بەنزینخانەکانى بەنزینى ٧٥٠ دینارى، دەرگایەکى گەورەى قازانجى بۆ بازرگانانى پارتی کردووەتەوە تا بەنزینى بازرگانى بە نرخیکى گران ساغ بکەنەوە.

جگە لەوە بەهۆى خراپیی کۆالێتیی بەنزین لە سنووری دهۆک و زاخۆ چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان لەکار کەوتوون، بەپێی بەدواداچوونێکی ئێن ئاڕ تی زۆربەی ئەو بەنزینەی بۆ سنووری دهۆک و زاخۆ دابین دەکرێت، هی ئەو ١٤ پاڵاوگەیە نەیاساییەی بەرپرسانی پارتییە کە بە نرخێکی گران و کۆالێتییەکی خراپ لە بازاڕدا ساغی دەکەنەوە.













گەلەری