AM:08:54:23/08/2026
972 جار خوێندراوەتەوە
نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی بڵاویکردەوە، هیچ راستییەک لەو هەواڵانەدا نییە کە هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویان کردووەتەوە سەبارەت بە بوونی لێکگەیشتن یان رێککەوتن لەبارەی بە دەستبەرداربوونی مالیکی لە وەزارەتی ناوخۆ.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، هشام ركابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی وتی، جەخت لەوە دەکەنەوە ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا باسنەکراوە، ئەو دەنگۆیانەی لەم بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە پشتیان بە هیچ زانیارییەکی ڕاست نەبەستووە.
لای
خۆیەوە، عوسمان شەیبانی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە،
هاوپەیمانیەكەیان ناوی کاندیدەکانی بۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی خوێندنی
باڵا ڕەوانەی عەلی زەیدی کردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی
دوو وەزیرەکە لە رۆژانی داهاتوودا.