سەردێڕ:

کەلار؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک بە سەختی برینداربوو

AM:08:36:23/08/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای کەلار پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی بریندار بوو


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ڕووداوە هاتووچۆکە لە ترافیک لایتی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بووە، ماتۆڕسکیلەکە لە گەڕەکی ئاوارەکانەوە هاتووە و ئۆتۆمبێلەکەش بەرەو گەڕەکی کەلاری کۆن ڕۆیشتووە و لەو ترافیک لایتەدا پێکیانداداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ـیە و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە و تیمەکانی هاتووچۆش لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.













گەلەری