سەردێڕ:

خواردنەوە شیرینەکان دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە

AM:08:18:23/08/2026

724 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنەوەی ڕۆژانەی ئەو خواردنەوانەی شەکریان بۆ زیاد کراوە، دەبێتە هۆی زیاتر لە دوو هێندە بەرزبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"nypost"، ئەم جۆرە خواردنەوانە، کە شەربەت، سۆدا و قاوەی شیرینکراو دەگرێتەوە، بە شێوەیەکی ڕۆژانە لەلایەن لە ٪٦٣ی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمریکا دەخورێنەوە.

سیستەمی خۆراک پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە تەندروستیی گەدەوە هەیە، چونکە هەندێک خۆراک دەبنە هۆی زیانگەیاندن و هەوکردنی پەردەی ناوەوەی دیواری گەدە.

توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی لە ڕۆژێکدا لانی کەم یەک خواردنەوەی شیرینکراو بە شەکر دەخۆنەوە، بە بەراورد بەوانەی بە هیچ شێوەیەک نایخۆنەوە، بە ڕێژەی نزیکەی دوو جار و نیو زیاتر لەژێر مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدەدان، کەپێنجەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا.













گەلەری