سەردێڕ:

خورماتوو؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

PM:07:05:22/08/2026

3984 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک بازگەی خورماتوو، سێ کەس گیانیان لە دەست دا و دووکەسی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیشیان ئەندامی یەک خێزانن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای گشتیی کەرکوک – بەغدا لە نێوان خورماتوو و داقوق، ڕوداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزان بوون.

وتیشی، جگە لەو سێ کەسە، دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە ئەندامی یەک خێزانن و لە ئێستادا بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و چارەسەریان بۆ دەکرێت.













گەلەری