سەردێڕ:

تا ئێستا بەشێک لە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە

PM:06:22:22/08/2026

1808 جار خوێندراوەتەوە

دوو ڕۆژ بەسەر كاتی تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزدا تێپەڕیوە و تاوەكو ئێستا بەشێك لە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە.


هۆکاری وەرنەگرتنی مووچەکانیان، نەبوونی پارە و كێشەیە لە ئەی تی ئێمەكانی هەژماری من، ماوەی چوار ڕۆژە ئەم گرفتە بەردەوامی هەیە و چارەسەرنەکراوە.

مووچەخۆران باس لەوە دەكەن پێشتر تەنها خەمیان نۆرەگرتن بوو بەڵام ئێستا خەمی نەبوونی پارە و كارنەكردنی ئەی تی ئێمەكانیشی هاتۆتە سەر، دیاریش نیە کەی پارە دەخرێتە ئەی تی ئێمەکان تاوەکوو موچەکانیان وەربگرن.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی دارایی نزیكەی ملیۆنێك و ٢٠٠ مووچەخۆر لە هەرێم هەن، لە كۆی ئەو ژمارەیە ٩٥٠ هەزار مووچەخۆر خۆی لە هەژماری منتۆماركردووە واتە هێشتا ٪٢٤ـی مووچەخۆران خۆیان لە پڕۆژەكە تۆمار نەكردووە، حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ٣١ـی ئاب كۆتا وادەیە بۆ خۆ تۆماركردنی مووچە خۆران، بەڵام لە سەرەتای پرۆژەکەوە هەر مانگەو بە جۆرێک گرفتی تێدا درووستدەبێت.













گەلەری