سەردێڕ:

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: ٣٠ـی ئەیلول وەرچەرخانێکی گەورە دەبێت

PM:05:16:22/08/2026

1672 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختیکردەوە، ڕێکەوتی ٣٠ـی ئەیلوول وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی دەوڵەتی هاوچەرخی عێراقدا دەبێت، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کشانەوەی هێزەکان لە عێراق.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٦، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وتی، دیاریکردنی ٣٠ـی ئەیلول بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئامادەیی و توانای سەربەخۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق بووە لە تێکشکاندنی هەر هەڕەشەیەکدا.

ئاماژەی بەوەکرد، عێراق بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە دەتوانێت پیلانە تیرۆریستییەکان تێکشکێنێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی ناچار کرد بە ڕێزەوە بڕوانێتە قوربانیدان و ئازایەتیی عێراقییەکان، چونکە توانیان عێراق، ناوچەکە و جیهان لە مەترسیی تیرۆر بپارێزن.













گەلەری