AM:11:45:25/08/2026
836 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ با چالاک دەبێت و ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت و سبەی، پلەکانی گەرما دادەبەزێت بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی بڵاوکردەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە وە لە سەنتەری شارەکان کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ . ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و با چالاک دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزێت یەک بۆ دوو پلە بە بەراورد بە تۆمارەکانی
ئەمرۆ، هەروەها بایەکی مامناوەند و لەسەرخۆ، لە دوای نیوەڕۆ وە چالاک دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بە پلەی سیلیزی
هەولێر:٤٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٤٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:٣٣ پلەی سیلیزی