PM:04:39:22/08/2026
1776 جار خوێندراوەتەوە
ئاڵا تاڵەبانی، لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕتی وتی، تا کۆتایی ساڵ لە کاتی خۆیدا مووچە دابەشدەکرێت بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێم.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٦، ئاڵا تاڵەبانی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، هاوڵاتیان دڵەڕاوکێیان هەیە لەبارەی ئەوەی حکومەت، بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان و بتوانن مووچە بنێرن لە کاتی خۆی، دڵنیایی دەدەن تا کۆتایی ساڵ لە کاتی خۆیدا مووچە دابەشدەکرێت بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێم.
وتیشی، سەرۆک وەزیرانی
عێراق مەبەستیەتی لە بودجەی ئەمساڵدا کێشەی مووچەی هەرێم چارەسەر بکات، بە شێوەیەک
هەموو مانگێک و هەموو ساڵێک نەبێتە کێشەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق.