سەرباری قەیرانی کەمیی بەنزینی ٧٥٠ دیناری و بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، دەرخەری ئەوەن، چەند بەرپرس و بازرگانێک بەنزینی سوپەر لە وڵاتانی دراوسێوە بە هەزار و ٩٠٠ دینار دەهێنن، لە کاتێکدا بەنزینی موحەسەن لە بەنزینخانەکاندا بە زیاتر لە دوو هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.
لە کاتێکدا دانیشتووانی دهۆک و زاخۆ بە بارودۆخێکی دژواردا تێدەپەڕن، بەنزینخانەکانی سنوورەکە تەنها بە گرانکردنی نرخەوە نەوەستاون، بەڵکو لە ڕێگەی بازرگانیکردنەوە قازانج لە هاوڵاتییان دەکەن.
بەپێی
بەدواداچوونێکی ئێن ئاڕ تی، چەند بەرپرس و بازرگانێک بەنزینی سوپەر لە وڵاتانی
دراوسێوە بە هەزار و ٩٠٠ دینار دەهێنن، لە کاتێکدا بەنزینی موحەسەن لە
بەنزینخانەکاندا بە زیاتر لە دوو هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت، ئەمەش
بووەتە جێی نیگەرانی و پرسیاری شۆفێران.
هاوکات،
کەمکردنەوەی ژمارەی بەنزینخانەکانی دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە دهۆک و زاخۆ
بۆ تەنها نۆ بەنزینخانە، لە کۆی ٢٥ بەنزینخانە کە پێشتر ڕاگەیەندراوە کە پەیوەست
کراوە بە بەرژەوەندی و قازانجی بازرگانانەوە، کە ئەمەش قەرەباڵغی و زەحمەتیی بۆ
شۆفێران دروستکردووە.
لای خۆیانەوە
هاوڵاتییان و شۆفێران ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی خراپیی کوالێتیی بەنزینەوە لەو
سنوورە، چەندین ئۆتۆمبێل لەکار کەوتوون. بەدواداچوونەکان دەریدەخەن کە زۆربەی ئەو
بەنزینەی بۆ دهۆک و زاخۆ دابین دەکرێت، هی پاڵاوگە نایاساییەکانە کە بە نرخێکی
گران و کوالێتییەکی نزمەوە لە بازاڕدا ساغ دەکرێتەوە.