PM:03:09:22/08/2026
1228 جار خوێندراوەتەوە
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە دانیشتنێکدا خوێندنەوەی یەکەم، بۆ چوار پڕۆژەیاسای گرنگ لە بوارەکانی ئابووری، وزە، ئەمنی و دیپلۆماسی بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە، دیارترین پڕۆژەیاساکان بریتین لە، "یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە" کە ئامانج لێی، کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە نەوت و سوودوەرگرتن لە سەرچاوە پاکەکانی وەک وزەی خۆر و با.
هەروەها، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای شارە پیشەسازییەکان، دەکات بە مەبەستی بووژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمواری یاسای بەرگریی شارستانی بە
ئامانجی خێراترکردنی، فریاگوزارییەکان و پەیماننامەی هاوبەشیی ستراتیژی نێوان عێراق
و فەرەنسا بۆ، بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دوو تەوەرەی دیکەی دانیشتنەکە
دەبن.