PM:02:06:22/08/2026
1112 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئێران دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا ناکات و پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لە نێوان حکومەتی عێراق و گروپەکاندا لە چوارچێوەی دەستووردا ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی، سەردانەکەی بۆ عێراق دەرفەتێکی گونجاو بووە بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنی، سیاسی، ئابووری و کلتورییەکان، و جەختیشیکردەوە کە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتییە.
وتیشی، بەشێک
لە دانوستانەکانیان لە عێراق تایبەت بووە بە پرسەکانی ئاسایش، بەتایبەت کە پێشتر
رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، لە بواری پاراستنی سنوورەکاندا
واژووکراوە و لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنەکەی دەکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا ناکات،
بەڵکو پشتیوانی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە بەرپرسانی عێراق و گروپەکان لە چوارچێوەی
دەستوور و بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لەسەری کۆدەبنەوە.