سەردێڕ:

کارمەندێکی فەرمانگەی ئاوی خورماتوو لە کاتی کارکردندا خنکا

PM:01:24:22/08/2026

1040 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، کارمەندێکی فەرمانگەی ئاوی خورماتوو لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی فەرمیدا و پاککردنەوەی حەوزی پڕۆژەی ئاوی سلێمانبەگ، کەوتە ناو حەوزەکەوە و گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ڕووداوەکە لە کاتی ئەنجامدانی کاردا بووە و سەرقاڵی پاککردنەوەی حەوزی پڕۆژەی ئاوی سلێمانبەگ بووە، کەوتووەتە ناو حەوزەکەوە و خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە تیمەکانیان دەستبەجێ دەستیان بە بەتاڵکردنەوەی حەوزەکە کردووە، بەڵام پاش دەرهێنانی و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە، کارمەندەکە گیانی لەدەست داوە.

سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری