PM:12:55:22/08/2026
1076 جار خوێندراوەتەوە
درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگر لە سنووری شارباژێڕ کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دۆنم پوش و پاوان و درەختی ناوچەکە سوتان، دوای سێ کاتژمێر لە هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشان کۆنترۆڵ کرا و شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تی وت، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئاگرێک لە چیاکانی پشتی ئەزمەڕ لە سنووری شارباژێڕ کەوتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش ڕایگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە نزیکەوە سەرپەرشتیی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان کردووە، بەڵام بوونی بایەکی بەهێز و وشکیی زۆری پوش و پاوان ئەرکی تیمەکانی قورسکردبوو.
هەرچەندە بوونی
مەترسی و هەبوونی مین لە ناوچەکەدا ئاستەنگی دروستکردبوو، بەڵام دوای سێ کاتژمێر
لە هەوڵی بێوچانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشانی ناوچەکە، توانرا ڕێگری لە
تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت.