AM:10:33:22/08/2026
1268 جار خوێندراوەتەوە
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ژمارەیەک کەشتیی نەوتهەڵگری عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین. ئەم ڕێگەدانە لەسەر داواکری عێراق بووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٦، میدیای ئێران ڕایگەیاند، ئێران مۆڵەتی بە ژمارەیەک کەشتیی نەوتهەڵگری عێراقی داوە بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لە وەڵامی ئەو
داواکارییە بووە کە بەغدا لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییە جیاوازەکانەوە ئاراستەی
تارانی کردبوو.
ڕوونیکردەوە، بەدەستهێنانی مۆڵەتی تایبەت بۆ کەشتیی
نەوتهەڵگرە عێراقییەکان یەکێک بووە لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی عێراق لە میانی
سەردانی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە چوارشەممەی ڕابردوو ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، محەممەد حەلبووسی،
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
کۆبووەوە. نووسینگەی حەلبووسی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
داوای کردووە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییانەی عێراق و ئێران پێکەوە دەبەستێتەوە، کارئاسانی
بکرێت بۆ عێراق لەبارەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە .