PM:08:33:21/08/2026
1888 جار خوێندراوەتەوە
عەباس عێراقچی، وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە سەبارەت بە سەپاندنی سزای ئابووریی نوێ و ڕایگەیاند، ئەو سیناریۆیانە پێشتر تاقی کراونەتەوە و سەرکەوتوو نەبوون.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ١٤ ساڵ پێش ئێستا باسی سەپاندنی وێرانکارترین سزای مێژوو کرابێ بێ ئەوەی ئامانجەکانیان بپێکن، هەشت ساڵ پێش ئێستاش سیاسەتی زۆرترین گوشار شکستی هێنا، هەروەها پێنج مانگ لەمەوبەریش داوای ڕادەستبوونی بێ مەرجیان کرد و ئەویش هەمان چارەنووسی هەبوو.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەڕەشەکانی ئێستای ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی وێرانکارترین سزای
ئابووری لە مێژوودا بە دڵنیاییەوە تووشی شکست دەبن، چونکە ئەوان پێشتر ئەم
سیناریۆیانەیان بینیوە و تەنیا کارەکتەرەکان گۆڕاون و سیاسەتەکان هەر هەمان
سیاسەتی هەڵەی پێشوون.