PM:06:36:21/08/2026
1596 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ڕاگەیاند، بەڵام جەختی کردەوە کە دۆسیەی هێزەکانی پێشمەرگە بە تەواوی جیاوازە و هەوڵدان بۆ تێکەڵکردنی ئەو دوو دۆسیەیە بە تێکەڵکردنی کارتەکان ناوی برد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکی فەرمی و دانپێدانراوی سیستمی ئەمنیی عێراقن، بۆیە نابێت لە چوارچێوەی پرسی کۆکردنەوەی چەکی گروپە چەکدارەکاندا سەیر بکرێن.
لەبارەی مێژووی
هێزی پێشمەرگەشەوە، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێزە لە
ساڵی ١٩٩١ـەوە لە گۆڕەپانەکەدایە و خاوەن خەبات و قوربانیدانە دژی ڕژێمی پێشوو،
واتە بوونی ئەم هێزە پێش دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ و دروستبوونی دەوڵەتی نوێی عێراق بووە
لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمەش پێگەی تایبەتی هێزەکە دەسەلمێنێت.