PM:04:49:21/08/2026
2500 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری بانکی نیشتمانی ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، هەر کەسێک بڕەپارەیەکی زۆر لە ماڵەوە هەڵبگرێت، ئەوا بە پارەی ڕەش هەژمار دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری بانکی نیشتمانی، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەو بڕەپارەیەی ڕێوشوێنی توند لەسەری پەیڕەو دەکرێت، لە سنووری ١٠ هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات تاوەکو ١٥ ملیۆن دۆلار دەگرێتەوە.
جەختیشی
کردەوە، ئەگەر هاوڵاتییان ئەو بڕەپارە زۆرانە لە ماڵەوە هەڵبگرن و نەیخەنە ناو
سیستمی بانکییەوە، بەپێی یاسا دەستی بەسەردا دەگیرێت.