PM:03:51:21/08/2026
2064 جار خوێندراوەتەوە
بوونی چەندین یانەی شەوانە لەناو گەڕەک و شوێنە نیشتەجێبوونەکانی شاری هەولێر، بووەتە هۆی بێزاری و ناڕەحەتییەکی زۆری دانیشتووانی ناوچەکە و هاوڵاتییان داوای چارەسەر دەکەن.
بەشێکی زۆر لەو یانە شەوانانە لەناو کۆڵان و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکاندا کراونەتەوە و بە وتەی دانیشتووانەکە، تا نزیکەی بەرەبەیان بە دەنگی گۆرانی بەردەوام، خەو و پشوودانیان لێ زەوتکردوون.
هاوڵاتییان
ئاماژە بەوە دەکەن، کە شەوانی پێنجشەممە لەسەر هەینی دۆخەکە خراپتر دەبێت و سەرجەم
شەوەکە تا نزیک بەیانی بەو جۆرە بەردەوام دەبن.
دانیشتووانی
گەڕەکە نزیکەکان، داد و بێدادیانە بەدەست ئەم دۆخەوە و داوا لە لایەنە
پەیوەندیدارەکان دەکەن، هەرچی زووە بە دەنگیانەوە بێن و سنوورێک بۆ دانانی یانە
شەوانەکان لەناو ناوچە مسۆگەرکراوەکانی نیشتەجێبووندا دابنێن.