PM:03:15:21/08/2026
1584 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە لە سنووری خەبات خنکان و تاوەکو ئێستەش تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی نیوەڕۆ لە زێی گەورە دوو کەس لە کاتی مەلەکردن خنکان کە بە ڕەگەز عەرەبن و لەدایکبووی ساڵەکانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٨ـن، دانیشتووی گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر بوون.
وتیشی، لە
ئێستادا تیمە جێگیرەکانی چاودێری و گەڕانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی
هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئێستادا گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیان
بەردەوامە.