PM:02:48:21/08/2026
1496 جار خوێندراوەتەوە
محەممەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، سەرەڕای هەبوونی توانای سەربازیی بەهێز، پێویستە حکومەت خۆی بۆ سزا ئابوورییە قورسەکانی ئەمریکا ئامادە بکات.
ئەمڕۆ ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی کە توانای سەربازی بەتەنیا بەس نییە و دەبێت لەپەنای سزاکانی ئەمریکادا ڕێگە لە برسیبوونی هاووڵاتیان بگرن.
وتیشی، هۆشداریی دا کە تێکچوونی گەشەی
ئابووری و برسیبوونی هاووڵاتیان دەبێتە هۆی داڕمانی وڵات و ڕێگری لە بەردەوامبوونی
دەسەڵات دەکات.
هاوکات، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ
باڵیۆز و بازرگانانی عێراق، قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە بۆ تێپەڕاندن یان لانیکەم
بەرگەگرتنی ئەم سزایانە، پێویستیان بە بەرنامەیەکی داڕێژراو هەیە. هاوکات داوای
کرد لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق، پشت بە دراوی نیشتمانیی هەردوو وڵات
ببەسترێت و کۆتایی بە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی بهێنرێت.