PM:02:30:21/08/2026
1556 جار خوێندراوەتەوە
قەیرانی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە و لە چەند بەنزینخانەیەکی هەولێر بەهۆی درێژیی سەرەی شۆفێران و قەرەباڵخییەوە فرۆشتنی بەنزین ڕاگیراوە، هاوکات نرخی بەنزینی بازرگانیش بەڕێژەی زیاتر لە ٣٠٠ دینار بەرزبووەوە.
لە هەولێر ژمارەی بەنزینخانەکانی فرۆشتنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە ١٥ بەنزینخانەوە کەمکراوەتەوە بۆ ١٢ بەنزینخانە، بەو هۆیەوە نۆرەگرتنی شۆفێران زیاتر بووە و لە شەقامەکانی نزیک بەنزینخانەکانیش ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
هاوکات، لە
دهۆکیش پشکی پارێزگاکە کە ٢٧ تانکەر بووە کراوەتە نیوە و ژمارەی بەنزینخانەکانیش
لە ٢٥ـەوە بۆ ١٢ بەنزینخانە کەمکراوەتەوە، لە سلێمانیش کێشەی دواکەوتنی گەیشتنی
بەنزین بە بەنزینخانەکان بەردەوامە و نۆرەی شۆفێران درێژتر بووەتەوە.
بەپێی
زانیارییەکان، هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەنها پاڵاوگەی
لاناز بەنزینی پاڵپشتیکراو دابەش دەکات و پاڵاوگەی کار دابەشی ناکات. لایەنی
دووەمیش ئەوەیە کە میکانیزمی دابەشکردن و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان لە دەست
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان نەماوە و دراوەتە کۆمپانیا.