دۆناڵد ترەمپ، هەڵمەتێکی نوێ و سزادانی ئابووری دژی ئێران راگەیاند، بە ئامانجی ناچارکردنی ئێران بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و کردنەوەی گەرووی هورمز، هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش هۆشداری توند دەداتە ئەو وڵات و کۆمپانیایانەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن.
ئەمڕۆ ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ستراتیژییەکی نوێی ئابووری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران گرتووەتەبەر کە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ بەسەر دەستپێکردنی جەنگ لە ناوچەکەدا.
هاوکات سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن سزای توند بەسەر ئەو وڵات و کۆمپانیایانەدا
دەسەپێنێت کە بەردەوامن لە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران و وتی "کاتی ئەوە هاتووە
هاوپەیمانەکانمان و جیهان بڕیاری خۆیان بدەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
بە پلەی یەکەم کڕیارە گەورەکانی نەوتی ئێران وەک چین و هیندستان دەکاتە ئامانج،
تاوەکو ناچار بکرێن پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تاران بپچڕێنن. ترەمپ رایگەیاندووە
کە ئامانجی سەرەکی لەم فشارانە، کردنەوەی گەرووی هورمزە کە رێڕەوێکی سەرەکی وزەی جیهانییە.
لە بەرامبەردا، ئێران رەتیکردەوە ئەم
سزایانە کاریگەرییان لەسەر هەڵوێستەکانی هەبێت ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، ئێران لە ماوەی چەندین دەیەی رابردوودا فێری ئەوە بووە
چۆن بەرگەی فشارە ئابوورییەکان بگرێت و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەم جۆرە هەڕەشانە
"ناخنکێنرێت."