PM:01:20:21/08/2026
1004 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەسپاکیی عێراق ڕایگەیاند، دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەی دۆسیەی خانەنشینان و بەراوردکردنی زانیارییەکان لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە مووچەی ١٦ هەزار و ٣٨٤ کەسی مردوو تا ئێستا رانەگیراوە و بەردەوام خەرج کراوە، هاوکات تێوەگلانی چەندین بەڕێوەبەری لق لە دۆسیەی گەندەڵی و دەستکاریکردنی زانیارییەکان ئاشکرا بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦،دەستەی دەسپاکیی ڕایگەیاند، دوای ڕەزامەندی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی هاوبەش لە دەستەی دەسپاکی و دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای شەهیدان و دەستەی خانەنشینی و وەزارەتی ناوخۆ پێکهێنراوە بۆ وردبینیکردنی دۆسیەی خانەنشینان.
وتیشی، بەراوردکردنی زانیارییەکان لەگەڵ
وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە کە ١٦ هەزار و ٣٨٤ کەسی مردوو مووچەی خانەنشینییان بۆ خەرج
کراوە. هەروەها لە پارێزگای ئەنبار بەتەنیا ١٩ هەزار و ٣٢١ ناوی خانەنشین ڕاگیراون کە زانیارییەکانیان
ناڕاست بووە و بووەتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی. لە پارێزگای نەینەواش لیژنەکان
خەریکی وردبینیکردنی ناوی ١٠٢ هەزار و ٨٦٧ خانەنشینی شەهیدان و قوربانیانی تێرۆرن، هەروەها
نزیکەی ٤٠٠٠٠ کارتی کی کارت دۆزراونەتەوە کە بەپێی زانیاری کۆن دروست کراون و تا ئێستا
نوێ نەکراونەتەوە.
هاوکات، لیژنە نوێیەکە کار دەکات بۆ بڕینی
ئەو مووچانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە بە نایاسایی خەرج کراون و سزادانی ئەو بەرپرسانەی کە
تێوەگلاون لە دەستکاریکردنی زانیاریی خانەنشینان.