سەردێڕ:

خورماتوو؛ بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە کچێک گیانی لەدەستدا

PM:06:43:20/08/2026

1952 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ڕووداوەکە لە کاتی چێشتلێناندا لە چێشتخانەی ماڵەوە ڕوویدا و لەپڕ غاز و تەباغ تەقیونەتەوە، بەهۆیەوە جەستەی کچەکە بە ڕێژەی ٪١٠٠ سووتاوە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی تەپەسەوزی سەر بە خورماتوو، بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە لە ماڵێکدا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ گیانی لەدەستدا.

وتیشی، پاش گەیاندنی تەرمی کچەکە بە نەخۆشخانە، دەرکەوتووە کە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە کاتی تەقینەوەکەدا گیانی لەدەستداوە و ڕێژەی سووتانی جەستەی گەیشتووەتە ٪١٠٠.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بۆ مەبەستی توێکاری، تەرمی کچەکە ڕەوانەی پزیشکی دادیی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک کراوە.













گەلەری