PM:06:14:20/08/2026
1660 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود بارزانی، لەگەڵ ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە و، جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی لەگەڵ ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق کۆبووە و گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا،
تیشک خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق،
بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگ و کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا.