PM:01:41:20/08/2026
1524 جار خوێندراوەتەوە
بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک، خانەنشینان لە بەردەم بانکەکاندا قەرەباڵغی دروست دەکەن و بەهۆی نەبوونی پارە و کێشە لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ئەی تی ئێم)، نەیانتوانیوە مووچەکانیان وەربگرن.
قەیرانی دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و سەرەڕای ئەوەی بەپێی خشتەکە دەبوو تا ئەمڕۆ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان مووچە وەربگرن، بەڵام بەهۆی کێشەکانی ئەی تی ئێم و نەبوونی پارە تێیاندا، دابەشکردنی مووچە بۆ هەفتەی داهاتوو درێژدەبێتەوە و بەشێکی فەرمانبەرانیش بێبەش بوون.
سێ ڕۆژە لەسەر
یەک خانەنشینان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان ڕوو لە بەردەم بانکەکان دەکەن، بەڵام بەبێ
ئەوەی بتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرن دەگەڕێنەوە ماڵەوە. لە لایەکی ترەوە،
کێشەی تەکنیکی و نەبوونی کاش لە ناو ئەی تی ئێمەکاندا وایکردووە بەشێک لە
فەرمانبەرانیش نەیانتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.
ئەمە لە
کاتێکدایە کە بەگوێرەی لیستی مووچە، دەبوو تا ئەمڕۆ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان
پرۆسەی دابەشکردنەکەیان تەواو بکردایە، بەڵام بەم دۆخەی ئێستا، چاوەڕوان دەکرێت
دابەشکردنی مووچە تا هەفتەی داهاتوو درێژبێتەوە.