PM:01:34:20/08/2026
1040 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو، دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی یەکلاکردەوە و بڕیاریدا بە پێدانی تەواوی مافەکانی راژە و خانەنشینی بەم فەرمانبەرانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی گشتاندنێکی وەزارەتی دارایی، لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکاندا وەک فەرمانبەری ئاسایی و میلاکی هەمیشەیی دەکرێت لە سەرجەم دامودەزگاکاندا و سەرجەم مافە یاسایی، کارگێڕی و داراییەکانیان بۆ ڕێکدەخرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، فەرمانبەرانی ناوبراو کە پێشتر لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکاندا کاریان
دەکرد و دواتر خرانە سەر میلاکی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، لەمەودوا لە
تەواوی دامودەزگاکاندا بە هەمان شێوەی فەرمانبەرانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەپێی
بڕیارەکە، پلە و ناونیشانی وەزیفی و مووچەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ڕێکدەخرێتەوە
و هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی کەرتی گشتی، مافی خانەنشینیش دەیانگرێتەوە.