PM:01:24:20/08/2026
1760 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی نەوەی نوێ وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە و دەڵێت، "هەرچەندە لای ئێمە هێشتا کاندیدی سەرۆک وەزیران نیت بەڵام لە هەموو دونیادا کاتێک کەسێک خۆی بە کاندیدی سەرۆک وەزیران دەزانێت، ئەوە ئەو کەسە دەڕوات سەردانی لایەنە براوەکان دەکات و بەرنامەی خۆی دەخاتەڕوو و داوایان لێدەکات متمانەی پێبدەن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، "لای ئێمە ئیشەکە دەڵێی پرۆسەی هاوسەرگیرییە و خەڵکیتر دەنێردرێت لەبری خودی کاندیدی سەرۆک وەزیران، کاندیدیش هیچ بەرنامە و پلانێکی نییە بیخاتەڕوو".
وتیشی، "لە
هەموو وڵاتانی دیموکراسییدا، پاش خستنەڕووی پلان و بەرنامە لە لایەن کاندیدی سەرۆک
وەزیرانەوە، ئینجا لایەنەکانیتریش پلان و بەرنامەی خۆیان دەخەنەڕوو، پاشان گفتوگۆ
لەسەر پلان و بەرنامەی چوار ساڵی داهاتوو دەکەن نەک بە قسەی کوڕی باشی و دەستی
دۆستایەتی، فەرموو بەرنامەکەمان پێبڵێ بزانین چییە؟ تا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت".