مەسرور بارزانی دەڵێت، درێژکردنی دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان و داواکردن بۆ بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا، لە بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستاندایە و دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگای میدیایی ئەلمۆنیتەر وتی، هەرێم هیچ هەڕەشەیەکی بۆ سەر دراوسێکان دروست نەکردووە و دەبێت لە ئێران بپرسرێت بۆچی هێرش دەکرێتە سەر هەرێم.
هاوکات،
کشانەوەی هێزەکانی مەشق و ڕاهێنانی ئەمریکا و پرسی سیستمی بەرگری پاتریۆتی
پشتڕاستکردەوە.
لەبارەی
هێرشکردنە سەر نووسینگەکەی و ڕەتکردنەوەی بەرپرسانی ئێران، وتی دەبێت ئەوان خۆیان
لێیبکۆڵنەوە چۆن ئەو جۆرە درۆنانەی تەنیا لەلای ئەوان هەن، لەلایەن کەسانی دیکەوە
بۆ هێرشکردن بەکاردێن.
لە لايەکی
دیکەوە، مەسرور بارزانی کشانەوەی هێزەکانی مەشق و ڕاهێنانی ئەمریکا و گواستنەوەی
سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، نەیانتوانیوە ئەو
سیستمە بەرگرییانە بەدەستبهێنن کە هەرێم لە هەڕەشەکان بپارێزێت، بەڵام هەوڵەکان بۆ
بەدەستهێنانیان بەردەوامن و هیوادارە ئەم کشانەوەیە بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکەدا
دروست نەکات.