سەردێڕ:

شێخان؛ زۆربەی گەڕەکەکان بەدەست بێئاوی و خراپیی تامی ئاوەوە دەناڵێنن

PM:04:00:25/08/2026

640 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی گەڕەکەکانی شێخان بەدەست قەیرانی بێئاوی و خراپیی تامی ئاوەوە دەناڵێنن، و لە هەفتەیەکدا تەنها یەک یاخود دوو جار ئاو بە هاوڵاتییان دەدرێت و ئاوەکەش سوێرە و بە کەڵکی خواردنەوە نایەت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، بەشێک لە هاوڵاتییانی شێخان بە ئێن ئاڕ تییان ڕاگەیاند، ئەو ئاوەی پێیان دەدرێت سوێرە، بۆیە دەبێت بیڕێژن و بە تەنکەر ئاو بکڕن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە وەرزی هاویندا لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گشتی کێشەی بێئاوی ڕوو لە هاووڵاتییان دەکات و حکومەت، هیچ هەنگاوێکی جددی بۆ چارەسەرکردنی نەناوە و بێباکە لە ئاست کێشەکانی خەڵکدا.













گەلەری