PM:12:11:20/08/2026
1040 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، داهاتى نەوت بەشێوەیەکى رێژەیی بەرزبووەتەوە و حکومەت پابەندە بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکان بۆ دابینکردنى مووچە و شایستەى خانەنشینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق وتی، مووچە و شایستەى خانەنشینى و چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئابی ڕابردوو لە هەشت تریلیۆن دینار نزیکبووەتەوە، لە کاتێکدا کۆی خەرجییەکان نزیکەی ١٠ تریلیۆن دینارە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی پشت بە پلانێکی گشتگیر دەبەستێت و داتای بەردەست
پێشکەوتنی ڕێژەیی لە داهاتی نەوتدا نیشان دەدات بە بەراورد بە دوو مانگی پێشوو،
ئەمەش دەرفەتێکی زیاتر دەدات بۆدابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان، هاوتەریب لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکان
بۆ بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان.
ڕوونیکردەوە،
جگە لەوە قەرزى ناوخۆیی وەک بژاردەیەک ماوەتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا
بەکاربهێنرێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان و دڵنیابوون لە دابینکردنی مووچە.