بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەشێك لە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان گرفت بۆ فرۆشتنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری دروست بووە، بۆیە بەنزینخانە و كاتی تایبەتیان بۆ دیاری دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی تەواوی شۆفێرانی سنوورەکە و بەهۆی ئەو گرفتانەی لەلایەن بەشێکی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە بۆ پرۆسەی فرۆشتنی بەنزین دروست کراوە، بەهۆی (وەرگرتنی بەنزین چەند جارێک لە ڕۆژێکدا) ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تەواوی شۆفێران نەتوانن بڕە بەنزینی پێویست وەربگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەسبەینێ پێنج شەممە ٢٠ـی ئابەوە ئۆتۆمبێلە
بێ تابلۆکان و تابلۆی کاتی بەهەموو جۆرەکانیەوە تەنها لەم کات و بەنزینخانانەی لای
خوارەوە دیاریکراوە دەتوانن بەنزین بکڕن.
کەلار: ( وێستگەی مرواری – گردەگۆزینە)، تەنها ڕۆژانی یەکشەممە و پێنج شەممە.
ڕزگاری: (وێستگەی دەروو)، تەنها ڕۆژانی سێ شەممە
کفری: ( وێستگەی میر)، تەنها ڕۆژانی چوار شەممە.
ڕوونیشی كردووەتەوە، جگە لەو وێستگە و کاتانەی دیاریکراون لە هیچ کات و وێستگەیەکی
تر ناتوانن بەنزین وەربگرن و لەو کاتانەی دیاری کراوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی ( تابلۆدار)
بەنزینی پێ نادرێت.
جەختیشی كردووەتەوە، بۆ وەرگرتنی بەنزین ( ژمارەی شاسی) داخڵی سیستەم دەکرێت
و هەر شۆفێرێک لەماوەی حەوت ڕۆژ تەنها دەتوانێت یەک جار سوودمەند ببێت.