سەردێڕ:

٣٦ کۆچبەری کورد لە لیبیا دەستبەسەرکراون و هەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدرێت

PM:06:34:19/08/2026

1552 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی بالێپۆزی عێراق لە لیبیا دەڵێت، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا توانیویانە چارەنووسی ٣٦ کۆچبەری هەرێمی کوردستان ئاشکرابکەن و هەوڵی گەڕانەوەیان دەدەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، ئەحمەد سەحاف، هەڵسورێنەی باڵیۆزی عێراق لە لیبیا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، باڵیۆزخانەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پسپۆڕی لیبیا توانیویەتی چارەنووسی ٣٦ کۆچبەر ئاشکرا بکات، کە بە شێوەیەکی نایاسایی چووبوونە لیبیا.

دەشڵێت، هەنگاوەکانی پاڵپشتیی مرۆیی بۆ کۆچبەران بە بەردەوامی لەلایەن باڵیۆزخانەکەوە ئەنجام دەدرێن، کە ڕەخساندنی دەرفەتی پەیوەندیکردنیان بە خێزانەکانیانەوە، سەرباری دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەرمانی بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتییان لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکانی باڵیۆزخانەکەیان خێران بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕاندنەوەیان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ عێراق، ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا توانیویەتی ٣٥٢ کۆچبەر بگەڕێنێتەوە.













گەلەری