سەرۆکی پهرلهمانی عێراق لهگهڵ محهمهد باقر قالیباق، سهرۆكی پهرلهمانی ئێران كۆبووهوه و داوای کرد ڕەچاوی سروشتی ئەو پەیوەندییانە بکرێت کە عێراق و ئێران بەیەکەوە دەبەستێتەوە و وتی، "عێراق تایبەتمەندییەکی هەبێت بەو بڕیارەی پەیوەندیدارە بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی بپارێزێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، له كۆبوونهوهی هەیبەت حەلبوسی لهگهڵ محهمهد باقر قالیباف تاوتوێی ڕێگەكانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان و چالاککردنەوەی لیژنەکانی دۆستایەتی و گەشەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردو پەرلەمان کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، حەلبوسی جەختی لە گرنگیی چالاککردنەوەی لیژنەکانی
دۆستایەتی و بەهێزکردنی دیپلۆماسیی پەرلەمانی و فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری کردەوە
بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردو گەلی دراوسێ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەریی بارودۆخ
و پێشهاتەکانی ناوچەکەی لەسەر بووە و داوای کرد ڕەچاوی سروشتی ئەو پەیوەندییانە
بکرێت کە عێراق و ئێران بەیەکەوە دەبەستێتەوە، "عێراق تایبەتمەندییەکی هەبێت
بەو بڕیارەی پەیوەندیدارە بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە، بە شێوەیەک
کە بەرژەوەندییە ئابورییەکانی بپارێزێت".
لهگوێرهی راگهیهندراوهكه، لە بەرامبەردا محهمهد باقر قالیباف له كۆبوونهوهكهدا
سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق دەربڕی و جەختی لە پەرۆشیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی
هاوکاریی دوو قۆڵی لە بوارە جیاوازەکاندا، کە لە سەرووی هەمویانەوە بوارەکانی
بازرگانی و ئابوورین.
سەرۆکی پهرلهمانی ئێران جەختی لە گرنگیی چالاککردنەوەی لیژنەکانی دۆستایەتیی
نێوان هەردوو پەرلەمان و بەهێزکردنی چوارچێوەکانی هاوکاری و هەماهەنگیی پەرلەمانیی
هاوبەش کردەوە، جگە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەردوو
وڵاتدا واژۆ کراون، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان
و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
ئهوهش هاتووه، هەر لە دایدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی
کرا، و بیروڕا لەبارەی ژمارەیەک لە پرسیار و بابەتی خاوەن بڕیاری هاوبەش ئاڵوگۆڕ
کرا.